٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەفدێكی 15 كەسی باكووری كوردستان سەردانی باشوور دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ دوای كۆتایی هاتنی سێ كۆنفرانسی تایبەت بە بارودۆخی باكووری كوردستان كە لە توركیا و ئەورووپادا ساز كران،  بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا وەفدێكی 15 كەسی بە نوێنەرایەتی پارت و لایەنە سیاسییەكانی باكووری كوردستان سەردانی باشوور بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە بە مەبەستی گفتوگۆ  لە سەر چۆنیەتی رێكخستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی كورد و دەستنیشان كردنی كات و شوێنی بەرێوەبردنی ئەم كۆنفرانسە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدێكی 15 كەسی بە نوێنەرایەتی پارت و لایەنە سیاسییەكانی باكووری كوردستان سەردانی باشوور دەكەن و لە گەڵ سەرۆكی هەرێم، بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم و پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە.

ئەو وەفدە كە بە سەرۆكایەتی هەر یەك لە هاوسەرۆكەكانی بەدەپە و كەجەدە سەردانی هەرێم دەكات بۆ ماوەی چەند رۆژ لە هەولێر دەمێنێتەوە و هەوڵ بۆ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی رێكخستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی كورد دەدات.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار