سەدان قوربانی دیكەی كۆمەڵكۆژیەكەی سربرنیتسا بە خاك سپێردران

بلگراد- KDP.info/ رۆژی پێنجشەممە بە بەشداری و ئامادەبوونی خەڵكی بوسنا و هەرسەك روفاتی سەدان قوربانی كۆمەڵكۆژیەكەی سربرنیتسا لەم شارە بە خاك سپێردران. ماڵپەڕی جیهان نیوز بڵاویكردەوە كە رۆژی پێنجشەممە بە بەشداری ژمارەیەك یەكجار زۆر لە خەڵكی بوسنا و هەرسەك و بەپرسانی چەندین وڵاتی دیكەی ئەوروپایی و كەسوكاری قوربانیان، روفاتی سەدان قوربانی كۆمەڵكۆژییەكەی ساڵی 1995ی شاری سربزنیتسا بە خاك سپێردران.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە بە هۆی شەڕی قەومی نێوان سرب و بوشناكە مسڵمانەكانی بوسنا هەرسەك لە دەیەی كۆتایی سەدەی بیستەمدا هەشت هەزار مسڵمانی بۆشناك لە لایەن سربەكانەوە كوژران و ئەمەیش گەورەترین كۆمەڵكۆژیی ئەورووپا لە دوای شەڕی جیهانی دووەمە.




