سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى سێیه‌مى په‌رله‌مان و مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى په‌سه‌ند ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌لبژاردنى سێیه‌مى په‌رله‌مان و مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى په‌سه‌ند ده‌كات
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان له چه‌ند بریارێكدا (6) یاسا وبریاریكى په‌رله‌مانى كوردستانى په‌سه‌ند كرد، كه یاساى مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى و یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى خولى سێیه‌مى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كورستان ویاساى ئیمیتازانى لێكۆله‌ره‌وه‌ى دادى ئیتیحادى، و یاساى راژه‌ى زانكۆى فیدراڵى هه‌مواركراو له‌هه‌رێم ویاساى به‌ر پرسیار نه‌بوونى به‌شداربووى بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى كورستان له‌رووى سزایى و شارستانى، بریارى په‌سندكردنى په‌یمانى هاوبه‌شى و گه‌شه‌پێدان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ـ عیراق ى له‌خۆگرتووه.
له‌به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا تارق سارمه‌مى ررونیكرده‌وه كه سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان به بریار ژماره 16ى سالى 2013 له 4ى ته‌مووزى ده‌ركراوه، یاساى مافی ده‌سكه‌وتنى زانیارى له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره 11ى ساڵى 2013 ى په‌سه‌ندكردوه، كه له‌دانیشتنى ژماره‌ى 28ى ئاسایى په‌رله‌مان له 5/6/2013 ته‌شریع كرابوو.
هه‌روه‌ها راویژكارى راگه‌یاندن گوتى : سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان به‌بریارى ژماره (22) كه‌له 9/7/2013 ده‌رچووه، یاساى ژماره‌ى 18 یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌لبژاردنى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانى په‌سه‌ندكرد، كه‌له‌دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ى (35) ى په‌رله‌مان له رۆژى 30/6/2013 ته‌شریع كرابوو،به‌پێى مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه، خولى هه‌ڵبژاردنى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق كه له (20/8/2013) دا ته‌واوده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێ، و په‌رله‌مان تا (1/11/2013) له‌سه‌ر كارى خۆى ده‌مێنێت، وهه‌ڵبژاردن له (21/9/2013) ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بریارى ژماره (21) له كه 9/7/2013 ده‌رچوێندراوه.یاساى جێبه‌جێكردنى یاساى ئیمتیازاتى لێكۆله‌ره‌وانى دادى ژماره‌ى (80) ى سالى 2013 ئیتحادى په‌سه‌ندكرد، و
به‌بریارى ژماره (17) كه له9/7/2013 ده‌رچووه.سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (یاساى جێبه‌جێكردى یاساى راژه‌ى زانكۆیى فیدرالى ژماره 23ى سالى 2008 ى هه‌مواركراو له‌هه‌رێمى كوردستان، په‌سه‌ند كرد.
به‌بریارى ژماره 19 كه‌له 9/7/2013 ده‌رچووه یاساى راگرتنى كاركردن به یاساى به‌كریدانى خانووبه‌ره ژماره 9ى سالى 2008 له‌هه‌ریمى كوردستان په‌سه‌ند كردوه. به‌پیى ئه‌م یاسایه كار نه‌كردن به حوكمه‌كانى یاساى به‌كرێدانى خانووبه‌ره‌ى ژماره (9)ى ساڵى 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له رۆژى 15/7/2015.
به‌بریارى ژماره(18) كه‌له 17/6/2013 ده‌رچووه، سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان یاساى ژماره (13)ى ساڵى 2013 به‌رپرسیارنه‌بوونى به‌شداربووى بزوتنه‌وه‌ى رزگاری خوازى گه‌لى كوردستان ـ عێراق له رووى سزایى و شارستانییه‌وه یه‌سه‌ند كرد، به پێى مادده‌ى یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكى پێچه‌وانه‌ى یاسا ئه‌نجام دابێت له ئه‌نجامى توندوتیژى شۆڕشگێڕانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردستان یان به‌هۆیه‌وه دژ به رژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى عێراق یان ئه‌وانه‌ى هاوكار بوو بوون له‌گه‌ڵیددا له‌پێناو به‌رگریكردن له‌گه‌ڵ و خاكى كوردستان له 11/9/1961 تاكو 4/7/1992. له‌ماده‌ى دووه‌مىى یاساكه‌شدا هاتووه: رێكاره یاسییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه‌ى كه حوكمه‌كانى مادده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ته‌واوى ڕاده‌گیرێت و راگیراوه‌كانیان ئازاد ده‌كرێن ئه‌گه‌ر تۆمتبار نه‌كرابوون له پرسگه‌لى یاساى تر.




