لە كۆی 480 گوندی چوار قەزا 98% كارەبای نیشتیمانیان بۆ چووە

سۆران- تایبەت KDP.info / سهدا نهوهد و ههشتی گوندەكانی سنووری بەرێوەبەریەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، كارەبایان بۆچووەو ئەوانەی ماویشن سود لە مۆلیدەی كارەبای دەبینن و ئەمساڵ تا ساڵێكی تر كارەبای نیشتیمانیان بۆ دەچێت.
بۆ ئەمەبەستە بەڕێوەبەری دابەش كردنی كارەبای سۆران (ئەندازیار فەیسەل حوسێن) تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "زیاتر لە 460 گوند لە سنووری هەر چوار قەزای (سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز) هەن و لەو ڕێژەیەش 98% گوندەكان كارەبای نیشتیمانیان بۆچووە، ئەوانەی ماویشن هندێكیان رەزامەندیان بۆ هاتووتەوەو دراونەتە تەندەرو ئەمساڵ تا ساڵێكی تر هیچ گوندێك نامێنێت كارەبای نیشتیمانی بۆ نەچێت، لە هەندێ گوندی سەر سنورەكان ئەگەر لە بەر هۆكاری ئەمنی نەبووایە تا ئێستا لە سنووری ئەو چوار قەزایە هیچ گوندێك نەدەما كارەبای نیشتیمانی بۆ نەچووبێت، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە، لێرە بەدواوە گوندەكان ئارام بوونەوەو هەموو گوندێك تا هاوین هەوارەكانیش كارەبای نیشتیمانیان بۆ دەبەین".




