٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بەرهەمی هەنگوین لە زیادبوون دایە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت KDP.info/ ساڵی رابردوو بەهۆی كەم دابارین و خۆڵبارینی زۆر وێڕایی كەمی بەرهەمی هەنگوین لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت لە ناوچە كوێستانیەكان، هاوكات پورهەنگیش تووشی مردن لەناوچوون بوونەوە، بەڵام ئەمساڵ پێچەوانەی ساڵی رابردوو كەرتی مێشهەنگ و بەرهەمەكەی روەو زیادبوونە.

لەم بارەیەوە سەرۆكی تۆری هەنگەوانانی كوردستان (عارف عەبدوڵڵا) بە تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "پارساڵ كەمی دابارینی باران و بوونی خۆڵبارینی زۆرو نەبوونی گژوگیای پێویست، بەرهەمی هەنگوینی بۆ سەدا هەشتا كەم كردبوەوە، بەڵام ئەمساڵ پێچەوانەی ساڵی رابردوو هەم بارانێكی زۆر باریوەو هەم خۆڵبارین كاریگەری بۆ سەر كەرتی مێشهەنگ دروست نەكردوەو بەو هۆیەشەوە ئەو كەرتە گەشاوەترەو بە شێوەیەكی بەرچاو بەرهەمی هەنگوین زیادی كردوە".

هەواڵی پەیوەندیدار