٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكومەتی لۆكسامبۆرگ، بریاری هەڵبژاردنی نا وەختەی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

EURO NEWS-KDP.info/ ژان كلۆد یونكەر، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، لە ژێر فشاری بەرهەڵستكارانی ناچار بوو واز لە دەسەڵات بێنێت، هەروەها داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نا وەختەی كرد.

دوای ئەوەی هاوپەیمانە سوسیالیستە كانی ژان كلۆد پشتیان تێكرد، بەم شێوەیە پارتەكەی بە 26 كورسی لە كۆی 60 كورسی، چووە ریزی كەمینەوە.

شایانی ئاماژە پێدانە، سەرۆك وەزیرانی لۆكسامبۆرگ، دوای ئاشكرابوونی چەند كاری گەندەلی و لە نێوشیاندا گەندەلی دارایی بە مەبەستی وڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی كە خراوەتە پاڵی، لە لێژنەی تایبەت بە لێپرسینەوە پەرلەمان ئامادە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار