٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

خه‌سرۆ گۆران سیمینارێكی بۆقوتابیانى خولى هەژدەمى پەیمانگاى کادران کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە ژێر ناونیشانی شێوازەکانى هەڵبژاردن لە جیهان خسرۆگۆران بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان سمینارەکى لە ژێر ناونیشانى شێوازەکانى هەڵبژاردن لە جیهاندا پێشکەش بە قوتابیانى خولى هەژدەم ىپەیمانگاى کادران کرد.
لەسەرەتاى سمینارەکە کۆڕگێر تیشکى خستە سەر سیستەم وجۆرەکانى هەڵبژاردن لە ولاتانى جیهان و رونکرنەوەیه‌ک ىسەبارەت بە باشترین ئەو شێوازانەى کە بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستان دەگونجێن پێشکەشکرد ، پاشان کۆرگێر باڵی کشاندە سەر دوا ئەو گۆڕانکاریانەى کە بەسەر زانستى هەلبژاردن داهاتووە و چۆنیەتى پەیڕەوکردنیان لە لایەن ولاتە دیموکراتییەکان لەجیهاندا هەروەها خەسرەو گۆران ئاماژەى بەو هەموار کردنانەدا کە لە یاساکانى هەلبژاردن لە هەرێمى کوردستان کراوە.
دواتر دەرگاى گفتو گۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە تێدا بەرپرسى دەزگاى هەلبژاردن بە تێل وتەسەلی وه‌ڵامى پرسیارى قوتابیانى خولەکەى دایەوە کە زۆربەیان دەربارەى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى هەرێمى کوردستان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار