٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: بەرپرسانی سوپای میسر رۆژێک لەسەر لادانی مورسی دادگایی دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە –  KDP.Info / سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە  سەر کارلادانی مەحمەد مورسی لە  پۆستی سەرۆک کۆماری میسر  بە کۆدەتای سەربازی لە قەلمداو راشیگەیاند کە لێپرسراوانی سەربازی سوپای میسر لە سەر ئەو کارەیان رووبەرووی دادگا دەبنەوە، لە چوارچێوەی وتارێکی کە بۆ فەرمانبەرانی وڵاتەکی پیشکەشی کرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: لە رابردوو تورکیا زۆر ناخۆشی لەسەر دەستی فەرمانڕەوایی سوپای وڵاتەکی بینوە، ئێستاش کۆپییەکەی لە میسر دووبارە بۆتەوە، سوپای میسر هەڵەیەکی گەورەی کرد، ئەوکاتەی کە مەحمەد مورسی بە زەبری چەک  وهێز لەدەسەڵاتە شەرعییەکەی لادا ، ئەردۆغان هەروەها ریگەیاند: جێگای شەرمەزارییە بۆ بەرپرسانی سوپای میسر کە ئەم کردارەیان ئەمجامدا، رۆژێک گەلی میسر لەسەر ئەو کردارەیان دادگایان دەکات، لە کۆتاییدا ئەردۆغان رایگەیاند: تاکە پرێنسیپ بۆ گۆرینی دەسەڵات، دەنگدان و هەڵبژاردنە بەپێچەوانەوە، هەڵەیەکی گەورە دەبێت.  
 

هەواڵی پەیوەندیدار