٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەگەر هەتا مانگی 9 گرێكوێرەی سیاسیی عێراق چارە نەكرێت، ئەوا ڕەنگە ڕاپرسییەك ئەنجام بدەین"

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەگەر تا مانگی ئەیلوول كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارە نەكرێن، ئەوا ڕاپرسی گشتی لە هەرێم ئەنجام دەدەین.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) ڕایگەیاند كە بۆ كورد ئەم ڕەوشەی ئێستا بژاردەیەكی گونجاو نییە و ئەم جارەیش سەقفی زەمەنی وەكوو ڕابردوو كراوە نابێت.

ئەگەر هەتا پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە مانگی ئەیلوولدا گرێكوێرەی سیاسیی عێراق چارە نەكرێت، ئەوا ڕەنگە كوردەكانی عێراق ڕاپرسییەك ئەنجام بدەن بۆ بڕیاردان لەوەی دەیانەوێت لە ژێر سایەی ڕژێمێكی دیكتاتۆریدا و لە ژێر كۆنتڕۆڵی بەغدادا بمێننەوە، یان لە دەوڵەتێكی سەربەخۆدا بژین."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوێنێ لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (زە ئەسۆشێتد پرێس) لەمەڕ دەرئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاساییبوونەوەی پێوەندییەكانیان، ڕایگەیاند كە مانگی ئەیلوولی داهاتووی وەكوو دواوادە بۆ چارەكردنی قەیرانەكانی عێراق یان ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی، دەستنیشان كردووە.

سەرۆكی هەرێم ڕوونی كردەوە كە خەڵكی عێراق و كوردەكان بە گشتی، بەو پێیەی كە لە حكوومەتەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق (نووری مالیكی)ـدا پەراوێز خراون، خەریكە ئارامییان كۆتایی دێت و دەیشڵێت كە قەیرانێكی سیاسیی زۆر مەترسیدار لە وڵاتدا هەیە.
سەرۆكی كوردستان ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە لە هەوڵدا بووە بۆ كۆكردنەوەی سەرانی كوتلە سیاسییەكانی عێراق بۆ سەر مێزی دانوستان.

هەواڵی پەیوەندیدار