وەزارەتی پلاندانانی عێراق : بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ئامادەین

عێراق – KDP.Info / وەزیری پلاندانانی عێراق سووربوونی وەزارەتەکەی لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی هاوڵاتیان لە عێراق نیشاندا و ئاشکراشی کرد کە جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە پێویستی بە بریاری سیاسی حکوومەتی عێراقە، عەلی شکری وەزیری پلاندانانی عێراق لە لیدوانێکی بۆ مەدا پریس ئەمرۆ پینجشەممە ئاشکرای کرد : وەزارەتی پلاندان هەموو ئامادەکارییەکی خستۆتە گەر بۆ ئەوەی سەرژمیری گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت، تاکە رێگریش لە سازکردنی ئەو پرۆسەیە، کێشەی نەتەوەییە بۆ ئەمەش پیوست دەکات حکوومەت بریاری خۆی بدات، لە بارەی ئامادەکارییەکان ، شوکری رایگەیاند: پرۆسەکە تەواو ئامادەیە و لە ئێستادا عێراق پێویستی بە سەرژمیری هەیە، بۆئە دەکرێت لە زووترین کاتدا بەرێوەبچێت، هاوکات ئوسامە نوجیفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە عەرەبەکانی کەرکووک کرد دژی سازکردنی سەرژمیری گشتی نەوەستنەوە.




