٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد: رووخانی مورسی شکستی ئیسلامییە سیاسییەکان بوو

سەرچاوە: KDP.info

دیمەشق – KDP.info/ لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا شکستی ئیسلامییەکانی ئیخوان موسلیمنی میسری  لە فەرمانڕەوایتیکردنی ئەو وڵاتە، بەشکستی ئسلامییە سییاسییەکان ناوبرد، بەشار ئەسەد لو کۆبوونەوەیدا ئەوەشی راگەیاند: گەلی سوریا پێوستە ئەوە بزانێت ئیسلامی سیاسی توانای بەرێوەبردنی وڵاتی نییە، باشترین نموونەش شکستی ئیسلامییەکانە لە میسر، بەشار ئەسەد هەروەها رایگەیاند ئەو گرووپە ئیسلامییانەی کە ئێستا فتنە و ئاژاوە   لە سوریا دەنێنەوە،  هەمان ئەو عەقلییەتە نەفامەیان هەیە، کە ناتوانن درێژە بە فەرمانڕەوایی وڵات بدەن و گەلی سوریاش ئەو کات شکستی گەورەی تووش دەبێت، باوکی بەشار , حافز ئەسەد سەرۆکی ئەو کاتی سوریا  لە ساڵی 1980   ژەمارەیەکی زۆری لە ئیخوانەکانی موسلیمنی سوریای   لە سیدارە دا  ، هاوکات تەنها بە ئەندام بوون لە بزووتنەوەکەوەدا سزاکەی لای ئەسەد لەسێدارەدان بوو. 

هەواڵی پەیوەندیدار