یەكێتی ژووری ئەندازیار و معمارانی توركیا لە ئەنقەرە دەستی بە خۆپێشاندان كرد

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی توركیا پرۆژە یاسای توربەی پەسەند كرد، یەكێتی ژووری ئەندازیاران و معمارانی توركیا لە ئەنقەرە كۆ بوونەوە و دەستیان بە خۆپێشاندن بۆ پروتستۆ كردنی پەسەند كردنی ئەم پرۆژە یاسایە كرد.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاوی كردوە كە شەوی رابردوو پەلەمانی توركیا بە كۆی دەنگ پرۆژەیاسای توربای ( دانەوەی دەسەڵاتەكانی یەكێتی ژووری ئەندازیار و معمارانی توركیا بە وەزارەتی ژینگە و شارەوانی پەسەند كرد، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هەر هەمووی ئەندامانی یەكێتی ناوبراو لە پاركی گۆڤەن لە شاری ئەنقەرە كۆبوونەوە دەستیان بە خۆپێشاندان كرد.
خۆپێشاندەرەكان داوایان لە پەرلەمان و بەرپرسانی حكوومەتی توركیا بە تایبەتی سەرۆك كۆماری توركیا كرد كە ئەم پرۆژە یاسایە رەد بكەنەوە بە پێچەوانەوە درێژە بە خۆپێشاندانەكانیان دەدەن.




