گوندییەكان داوای پشتگیری گەڕانەوەیان بۆ گوندەكانیان دەكەن

دیاربەكر- KDP.info/ دانیشتوانی ئەو گوندانە كە بە هۆی شەڕی 30 ساڵەی رابردووی نێوان پەكەكە و سوپای توركیاوە لە لایەن سوپایەوە ناچار كراون گوندەكانی خۆیانیان چۆڵ بكەن دەیانەوێ بگەڕینەوە بۆ گوندەكانیان بۆیە داوای پشتگیری لە حكوومەت دەكەن.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی چوار شەممە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی دیاربەكر لە گردبوونەوەیەكدا رایانگەیاندووە كە دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و نەمانی شەڕ و نائارامییەكان دەرفەتێكی باش بۆ گەڕانەوە بۆ گوند و ئاوەدان كردنەوەی گوندەكان رەخساندووە بۆیە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ زەیدی خۆیان بەڵام ئیمكان و دەرەتانیان زۆر كەمە بۆیە داوای هاوكاری و پشتگیری كردنی خۆیان لە لایەن حكوومەتی توركیاوە دەكەن.




