محەمەد شمشەك: ئەگەر توركیا پرسی كورد چارەسەر بكات ئەوا توركیا زۆر بە هێزتر دەبێت

بروكسل- KDP.info/ وەزیری دارایی توركیا محەمەد شمشەك لە كۆنفرانسی ناوەندی سیاسەتی یەكیەتی ئەورووپا لە برووكسەل سەبارەت بە بارودۆخی توركیا و رووداوەكانی ئەم دوایەی ئەو وڵاتە گوتارێكی پێشكەش كرد.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری دارایی توركیا محەمەد شمشەك باسی ئەوەی كردووە كە بە هۆی شەڕی 30 ساڵەی رابردووی نێوان توركیا و پەكەكە و بە هۆی چارەسەر نەكردنی پرسی كوردەوە توركیا زیاتر لە 350 میلیار دۆلار زەرەری بەر كەوتووە، بەڵام ئێستا توركیا سەرقاڵی چارەسەر كردنی پرسی كورد و كۆتایی هێنان بە شەڕی دژ بە پەكەكەیە، بۆیە ئەگەر توركیا بتوانێت بە سەركەوتوویی ئەم دوو پرسە چارەسەر بكات ئەوا لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە توركیا زۆر بە هێزتر دەبێت و هیچ كەس ناتوانێت پێشی لە بەهێز بوونی توركیا بگرێت.




