٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لافرۆڤ: ئارامبوونەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیدارە بە میسر

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ –  KDP.info /  سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پێوایە ئارامبوونەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیدارە بە رەوشی ئێستەی میسر، لافرۆڤ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی نۆڤستی روسیا ئاشکرای کرد کە ئێسە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی مەترسی داردایە و دەیان پێکدادانی جەمارەی و سەربازی لە زۆربەی وڵاتانی ئەو ناوچەیە بوونی هەیە،  بەڵام ئارامبوونەوەی بارودۆخەکان پەیوەندیدارە بە ئارامبوونەوەی رەوشی ناوخۆی میسر، لافرۆڤ ئەوەشی خستەروو، میسر  وڵاتێکی گەورە و کاریگەرە لە ناوچەکەدا خراپی ئەو وڵاتەش کاردانەوەی بەسەر وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەیە. شایەنی باسە لە ماوەی رابردوودا هاوڵاتیانی میسری لە رێگای بەردەوامی خۆپیشاندانەکانییەوە  دەسەڵاتی دوو فەرمانڕەوایان لە وڵاتەکەیان گۆڕی .

 

هەواڵی پەیوەندیدار