له‌ژێر فشاری خه‌ڵك، په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ده‌ڵێت : داواى لێبوردن ده‌كه‌م

هه‌ولێر- KDP.info / دواى قسه‌ى په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان نیگه‌رانى له‌ناو خه‌ڵكى كوردستان دروست ده‌بێت و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش له ڕێگاىKDP.info داواى لێبوردن ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى سیوه‌یل عوسمان په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى : سه‌دام حسێن زۆر له ئێوه شه‌ریفتره، دواتر له رێگاى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووكه‌وه ناره‌زایى دژى ئه‌و په‌رله‌مان تاره به‌رز ده‌بێته‌وه و له دواین كاردانه‌دا كه‌مپینێك دژى ئه‌و په‌رله‌مانتاره راگه‌یه‌نراوه به‌مه‌به‌ستى دادگاى كردن و راپێچ كردنى بۆ دادگا ئه‌و كه‌مپینه به‌ناوى خه‌ڵكى ئه‌نفال و كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌وه له فه‌یس بووك ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مان تاره بریار وابووه له‌و باره قسه نه‌كات به‌ڵام دواى فراوان بوونى ناره‌زاییه‌كان له ڕێگاىKDP.info گوتى : من وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه ناده‌مه‌وه كه هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وه چه‌ند رۆژه فشارى راگه‌یاندنیم له‌سه‌ره به‌ڵام دانم به خۆمدا گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مپینه‌ش دژم راگه‌یه‌نراوه په‌ناببه‌نه به‌رده‌م دادگا ئاساییه چونكه من لێره‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ده‌یڵم ئه‌و قسه‌یه‌م مه‌به‌ستم خه‌ڵكى كوردستان و په‌رله‌مان نیه قسه‌كه‌شم له ئه‌نجامى په‌رچه‌كرداربووه.
گوتیشى : من داواى لێبوردن له كه‌س و كارى قوربانیانى كیمیاباران و ئه‌نفال ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پێیان وابووبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانمه.
گوتیشى: له دواى ئه‌و ڕووداوه فه‌یس بووكم نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم فشاره‌كان فراوانتر ده‌بن ئه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له فه‌یس بووك بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.




