تەقینەوەیەک لە دووزخورماتوو روویداو کوژراو برینداری لێکەوتەوە

دووزخورماتوو – KDP.info / سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆمبێکی چێنراو لە دووزخورماتوو تەقییەوە و بەهۆیەوەش کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە، سەرچاوەیەکی پۆلیس رایگەیاند: تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبێکەوە بووە و لە تەنیشت دادگای دادوەری لە نێو قەزای دووزخورماتوو لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆمبەکە تەقێنراوەتەوە بەهۆیەوەش کەسیک کوژرا و 28کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەی بریندارەکان هاووڵاتی بوون،لە4 ئەم مانگەش تەوقینەوەیەکی دیکە لە هەمان قەزا روویدا بەهۆیەوەش دەیان کوژراو برینداری لێکەوەتەوە.
.




