ئەشواق جاف: كاتی پێشنیاركردنی یاسای دادگای فیدراڵی لەپەرماندا گونجاو نەبوو

سلێمانی - تایبەت بەKDP.info/ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەهاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان، ئەشواق جاف رایگەیاند: پێشنیاركردنی پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی بۆ خشتەی كارەكانی پەرلەمانی عێراق گونجاو نەبوو.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەهاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان، ئەشواق جاف بە ( KDP.info) رایگەیاند : كارێكی سەیر بوو كە پێشنیاری دانانی یاسای دادگای فیدراڵی كرا بۆناو خشتەی كارەكانی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدا سەركردەی بارستە سیاسیەكان نەگەیشتبوونە رێكەوتن بەشێوەیەكی كۆتایی لەباریەوە.
ئەوەشی گوت: هەنگاوی پێشنیاركردنی یاسای دادگای دادگای فیدراڵی لەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا رێژەی تەواوی دەنگدانی بەدەست نەهێنا ئەویش بەو هۆیەی ئەرێنی نەبوو وە بووە هۆی هەڵگیرسانی ئاگری دەمەقاڵێ لەنێوان بارستەكانی ناو پەرلەمانی عێراق پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ.
ئاماژەی بەوەش كرد یاسای دادگای فیدراڵی بەشێكی گەورەی ناكۆكیەكانی بۆخۆی بردووە لەنێوان سەركردە سیاسیەكاندا پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ و ئەم یاسایە پێویستی بەكاتی زیاترە تا دەگەینە رێكەوتنی كۆتایی لەبارەیەوە، بەڵام ئەوەی لەكۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەدا روویدا بەپێشنیاركردنی بۆ ئەو دانیشتنە كارێكی پەلەبوو.
داواكاریشە لەبارستە سیاسیەكان كە لەگەڵ یەكتردا پەیوەندیان هەبێ بۆ ئەوەی بگەنە لێكگەیشتن و خاڵی رێككەوتن لەگەڵ یەكتردا تاكو یاساكە لەئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێ.




