تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ10رۆژی دیکە درێژکرایەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP. info/ ھندرێن محهمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ جاری دووەم درێژکرایەوەو ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە قەوارەکان ناوی کاندیدەکانی خۆیان تاوەکو ئێستا پێشکەش نەکردووە.
ھندرێن محهمەد ساڵح گوتیشی: ئەم جارە ماوەکە بۆ 10رۆژی دیکە درێژکراوەتەوەو ئەمە دوا جارە ئەگەر وادەکە تەواو بێت ئامادە نین بۆ ماوەی نیوکاتژمێر درێژبکەنەوە.
ساڵح رونیشیکردهوە، لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان قەوارەکان لە دواین رۆژ لیستی ناوی کاندیدەکانیان رەوانەی کۆمسیۆن دەکەن، بەڵام ئەم جارە لەو وادەیەش رەوانەیان نەکردووە بۆیە ماوەکەیان درێژکردۆتەوە.
پێشتریش کۆمسیۆن ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن قەوارەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 10رۆژ درێژکردهوە.
بڕیارە 21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.




