٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک لە فرانسیسکۆ دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

فرانسیسکۆ– KDP.info / لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی فرانسیسکۆ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک لە جۆری بۆینگ 777 کە پتر لە 240 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە. بەرپرسانی فرۆکەخانەی فرانسیسکۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی فرۆکەوانی  فرۆکەکە ئاراستەی نیشتنەوەی فرۆکەکەی  لێ وون دەبێت، خۆی  لە رۆخ رێرەوی زەویدا دەدات  و بەهۆیەوەش 2 سەرنشین گیان لەدەست داو 180 سەرنشینی دیکەش برینداربوون، بەرپرسانی فرۆکەخانەکە ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە سەرنشینەکان زۆر بەختییان گەورە بووە، کە زیانی گیانی زۆریان لێنەکەوتۆتەوە ، چونکە وەک ئەوان رایگەیاندووە رووداوەکە زۆر مەترسیداربووە و پێشەوەی فرۆکەکە راسەوخۆی بەزەوی کەوتووە ، هاوکات لە کاتی لێپرسینەوە لە گەڵ کاپتنی فرۆکەکە ، فرۆکەوانەکە رایگەیاندووە: لە کاتی نیشتنەوە زۆر هەوڵیداو رێرەوەی نیشتنەوەی لە فرۆکاخانەی فرانسیسکۆ بدۆزیتەوە، بەڵام لەدوا ساتدا بۆی دەرکەوتووە کە رێرەوەکەی ون کردووەو دواتریش بەر زەوی کەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار