٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاجوانی کوردستان لە رەمەزاندا دەبێتە پردی نێوان دەوڵەمەندو ھەژاران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ شێنێ عەزیز شاجوانی کوردستان ئامادەیی نیشاندا کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ببێتە پردی نێوان حکوومەت و دەوڵەمەند و ھەژاران و خۆشی لەو مانگەدا چەند پڕۆژەیەک ئەنجام دەدات.

بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، شێنێ عەزیز شاجوانی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکات و لە خوای گەورە داواکارە کە ئەم مانگە ببێتە ھۆی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ موسڵمانان و گیانی لێبوردەیی لە نێوانیاندا زیاد بکات.

شاجوانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە، بەو پێیەی ئەرکەکەی، ئەنجامدان و گەیاندنی کاری خێرخوازییە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە لەم مانگەدا ببێتە پردی نێوان حکوومەت و دەوڵەمەند و ھەژاران، واتە ھەر دامەزراوەیەکی حکوومەت و ھەر کەس و شوێن و رێکخراوێکی خێرخوازی، بیەوێت کۆمەک بگەیەنێتە خەڵکانی کەمدەرامەت و ماڵی ھەژاران، ئەوا وەک (شاجوان) و وەک کچە موسڵمانێک ئامادەیە ئەو کۆمەکە بگەیەنێت، جگە لەوەش، چەند پڕۆژەیەک لەو مانگەدا بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت بە ئەنجام دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار