ئەمەریكا بیر لە كشانەوەی تەواوی هێزەكانی لە ئەفغانسـتان دەكات

KDP.info/ رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكایی راپـۆرتێـكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا نووسراوە ئەمەریكا بیر لە كشانەوەی تەواوی هێزەكانی لە ئەفغانسـتان دەكات"
رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكی و ئەوروپایییەوە كە ناویانی ئاشـكرا نەكردوون، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەرۆك ئۆباما زۆر نائومێد بووە لەو دانوسـتاندنانەی لەگەڵ سەرۆكی ئەفغانی حامد كارزایی ئەنجامیداون، ئەمەش وای لێكردووە كردووە بە ڕژدی بیربكاتەوە لە نەهێشتنەوەی هیچ هێزێـكی لەشـكری ئەمەریكا لە ئەفغانسـتاندا.
ئەمە یەكەم جار نیـیە ئەمەریكا باس لە شیانی كشانەوەی تەواوی هێزەكانی خۆی لە ئەفغانسـتان لە بكات. كاربەدەسـتانی ئەمەریكایی لە بارەی ڕاپـۆرتەكەی نیویۆرك تایمزەوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە مانگی یەكیش (بن ڕۆدز) جێـگری ڕاوێژكاری ئاسایشی كۆشـكی سـپی گوتبووی كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمەریكا هێشـتا یەكێكە لەو بژارانەی بیری لێدەكەنەوە.




