دیاریكردنی بەرواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میسر

NBCNews.-KDP.info/سەرۆك كۆماری كاتی میسر بەرواری هەڵبژاردنە پەرلەمانی وڵاتەكەی دەستنیشانكرد.
عەدلی مەنسور سەرۆك كۆماری كاتیی میسر لە بریارێكدا رایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میسر تا ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەدەچێت.
دوابەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میسر، بەرواری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییش دیاریی دەكرێت.
بە پێی ئەو فەرمانە، سەرۆك كۆماری كاتی میسر، بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری ئەو وڵاتە كە دوای لەسەركارلابرانی محەمەد مورسی لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، هەڵپەسێردراوە، ٦ مانگ دەرفەتی دەبێت.
سوپای میسر، هەفتەی رابردوو، محەمەد مورسی لە پۆستی سەرۆكایەتی لادا. نائارامی و پێكدادانەكانی رۆژی دووشەممەی شاری قاهیرە لە نێوان هەوادارانی مورسی و هێزەكانی دەوڵەتی، كوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٥٠ كەسی لێكەوتۆتەوە.




