گفتوگۆی راستەوخۆی هەر دوو كۆریای باشوور و كۆریای باكوور دەستیپكردەوە !

APTN-KDP.info/ نێردراویی كۆریای باشوور بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتۆگۆ لەگەڵ بەرپرسانی كۆریای باكوور بەرێكەوت.
شایانی باسە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دانووستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی هەر دوو كۆریا بە مەبەستی چارەسەریی كێشە وناكۆكییەكانیان و هەروەها كرانەوەی كۆگەی پیشەسازیی گائە سێئونگ لەسەر سنووری دوو وڵات، دەستیپێكرد.
كۆریای باشوور و كۆریای باكوور لە كۆبینایەك لەناوچەی سنووریی پانمون جوم وتووێژەكانیان دەست پێ كرد.
تەوەری ئەو وتووێژانە كە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن سێئول بۆ كەم كردنەوەی كێشەو ناكۆكییەكان لەناوچەكە بە پیونگ یانگی پێشنیار كرابوو، كرانەوەی كۆگای پیشەسازیی گائە سێئونگە كە بە هێمای هاوكاریی نێوان دوو وڵات هەژمار دەكرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت بە هۆی كێشە و ئاڵوزییەكانی نێوان دوو كۆریا، داخراوە.




