٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بریاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – KDP.info/ لە میسر بریاردرا بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمن بە تۆمەتی کوژرانی 55  خۆ پیشاندەر لەدەرەوەی بارەگای پاسەوانی کۆماری ئەو وڵاتە لە قاهیرە، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا ئاشکرای کرد؛ هەریەکە لە ئەحمەد بەدیع و مەحمود عزەت و عیسام عەریان و مەحمەد بەڵتەجی لەلایەن دادگاوە داواکراون بۆ لێکۆلینەوە لەگەڵیان و تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەرانیان خراوەتە پاڵیان کە بەهۆیەوە بەدیان کەس  کوژران و برینداربوون، هاوکات سەرکردیەکی ئیخوانەکان رەتیکردەوە تەنانەت یەكێک لە سەرکردەکانی ئیخوانەکان دەستگیر کرابێت ئەو تۆمەتەی سوپاشی بۆ ناکۆکی خستنە نێو رێزەکانی پارتەکەی لەقەڵدا، هاوکات بە هەزاران لە لایەنگرانی ئیخوانەکان  لە باکووری رۆژهەڵاتی میسر  بەمەبەستی ئازادکردنی مەحمەد مورسی سەرۆکی لەکارلادراوی ئەو وڵاتەکە بانگەوازی دەرێژەدان بە خۆپیشاندانەکان راگەیاند . ئاشکرایان کرد ،تەنانەت ئەگەر سوپاش رێگریان لێبکات ئەوان لە گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکانیان تا ئازاد کردنی مورسی  بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار