سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدوالمەهدی دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 7ـی 2013 لە سەڵاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز عادل عەبدوالمەهدی سەركردەی دیاری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا ڕەوشی سیاسیی ناوچەكە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر پێویستیی دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە. هەروەها هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەرەتایەكیشە بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانانەی لەنێوخۆی عێراقدا هەن.




