كەمپێكی وشیاركەرەوە لەلایەن رێكخراوی پەری لە شاری هەولێر دەكرێتەوە

رێكخراوی (پەری) كەمپینێكی وشیاری ژینگە پارێزی لە پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەست پێكردوە. مەبەست لەم هەلمەتە لە وەرزی هاوین زیاتر بۆ وشیاركردنەوەی هاولاتیانە لە گرنگیدان بە پاك و خاوێنی شەقام و كۆلانەكان و سەوز راگرتنی شوێنە گشتیەكان.لە پەراوێزی كەمپینەكە رێكخراوی پەری كە رێكخراوێكی ناحكومی سوود نەویستە و ئەندامە لە فدراسیۆنی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئەركی زیاتر لە سەد (100) درەختی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و بەهاوكاری شارەوانییەكان بۆ رواندینیان، لە هەمان كاتیشدا كەمپێنێكی وشیاركردنەوەی لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن و كردنەوەی خول تایبەت و بڵاوكراوە و پۆستەر بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە مەترسیەكانی پیسبونی ژینگە دەست پیكردوە.
رێكخراوی پەری داوا لە هاولاتیان دەكات پاك و خاوێنی بكەن بە بنەمایەك بۆ ژیانێكی تەندروست و شارستانیانە و داهاتوی تەندروستێكی باشی نەوەكانیان لەبەر چاو بگرن .




