سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ زیاده‌ى نا یاسایى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم پێكهێنا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییه‌ى كه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشكه‌شیان كردبوو له باره‌ى ئه‌وه‌ى كه زیاده‌ى نایاسایى له ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم روویداوه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه كه له 9 ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان پێكهاتووه.
تارق سارمه‌مى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان پێشتریش له 9/6/2013 له‌به‌ر رۆشنایى یاداشتى 39 په‌رله‌مانتار نووسراوێكى ئاراسته‌ى كۆمسیۆن كرد و داواى زانیارى له باره‌ى راستى ئه‌و زیادبوونانه كردبوو كه له‌وه‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2009 له رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر وسلێمانى و دهۆك روویداوه.
ئه‌گه‌رچى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌نوسراوێكى فه‌رمى له 25/6/2013 وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى دایه‌وه، به‌ڵام بۆ به‌دواداچوون و دڵنیابوونى زیاتر له سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 7 ى ته‌مووز ى 2013، به پشت به‌ستن به حوكمى برگه (ب) له‌ماده‌ى 48 له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، و له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و داخوازییه‌ى كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانانى په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، سه‌رۆكایه‌تى بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌م دواییه له‌سه‌ر زیاده‌ى نایاسایى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران له هه‌رێم رووویداوه. به‌پێى بڕیاره‌كه‌ش ئه‌م لیژنه‌یه ماوه‌ى 15 رۆژی له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ بكات.




