گۆلتەن كشناك: كۆمیتەی دەستوور زۆر لاوازە

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی كە جەمیل چیچەك جارێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرایەوە، رۆژی سێ شەممە دووبارە دەستی بە سەردان كردن و كۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد.
لەم بارەیەوە ماڵپەری زاپ خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی پەلەمانی توركیا جەمیل چیچەك بە مەبەستی گفتووگۆ كردن لە سەر كارو چالاكییەكانی كۆمیتەی ئامادەكردنی دەستووری نوێ توركیا رۆژ سێ شەممە سەرەتا سەردانی پارتی رەگەزپەرەستی توركی (مەهەپە) كرد و دواتریش سەردانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) كرد و لەگەڵ هەر دوو هاوسەرۆكی ئەو پارتەدا كۆ بوویەوە.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی هاوسەرۆكی بەدەپە گۆلتەن كشناك سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاندووە كە كۆبوونەوەكە ئیجابی بووە بەڵام كۆمیتەی ئامادە كردنی دەستوور لاوازە و ورەی زۆر زۆر نزمە.




