توركیا: كاردانه‌وه‌ی توندمان به‌رانبه‌ر به‌سوریا ده‌بێت
هه‌ردوو سه‌رۆك کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان کرد که توركیا كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت به‌رانبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی وڵاته‌که‌ی له‌ناو خاكی سوریا، وته‌بێژی سوپای سوریاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له به‌رانبه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی توركی جۆری f_4 ی هێزی ئاسمانیی تورکیا له ناو خاكی سوریا ئه‌مڕۆ 23/6/2012 كه‌ناڵی "الجزیره" له‌سه‌ر زاری عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك کۆماری توركیا بڵاوی كرده‌وه كە وڵاتەكەی لەبەرانبەر خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەیدا بێدەنگ نابێت وئەوەی پێویست بێت دەیكات. گویل گوتی:" ئاساییە فڕۆكەیەك بە خێراییەكی زۆر بەسەر دەریادا ڕەت ببێت و بە هۆیەوە بۆ كاتێكی كەم سنووری دەریایی وڵاتێكی دیكە ببەزێنێت؛ بەڵام هێشتا ڕوون نییە كە ونبوون و كەوتنەخوارەی فڕۆكەكە ئه‌وه گریمانه‌یه بێت که لە لایەن هێزەكانی سووریاوە پێكرابێت.ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا، لە زاری گویلەوە بڵاوی كردووەتەوە كە هەردوو لایەنی توركیا و سووریا لە پێوەندیدان لەبارەی ئەو كێشەیەوە و گەڕانیش بە دوای فڕۆكەوانەكە بەردەوامە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند كه سوریا فرۆكه توركیه‌كه‌ی خستۆته خواره‌وه و ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌و کاره‌شی بگرێته ئه‌ستۆ و كاردانه‌وه‌ی توندیشیان ده‌بێت.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریا ڕایگەیاند كه هێزەكانی وڵاتەكەی بە هۆی بەزاندنی سنوورەوە فڕۆكەیه‌کیان پێكاوە و تێكیان شكادندووە؛ ئه‌م لێدوانه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی حكوومەتی توركیا.




