٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاسایشی کەرکووک ئەبو حمودی دەستگیرکرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک – KDP.info / ئاسایشی پارێزگای کەرکووک داواکارێکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەی لەو پارێزگایە دەستگیرکرد، کە ئەرکی گواستنەوەی سەرکردەکانی قاعیدە بووە لە نێوان پارێزگاکانی کەرکووک،  دیالا ،سەڵاحەدین ، لە بەیاننامەیەکدا ئاسایشی کەرکووک بلاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر جموجۆل و هاتوچۆی ئەو کەسە داواکراوە تیرۆریستە کە ناسراوە بە ئەبو حمودی،هێزەکانی ئاسایشی کەرکووک، توانیان ئەو تیرۆریستە دەستگیر بکەن کە ئەرکی گواستنەوە سەرکردەکانی قاعیدە بووە ، ئاسایشی کەرکووک هەروەها ریگەیاندووە : ئەبو حمودی بێجگە لە ئەرکی گواستنەوەی سەرکردەکانی قاعیدە لەو ناوچەیەدا هاوکات چەک و تەقەمەنی پێداویستییەکانی سەربازی بۆ رێکخراوی قاعیدەی  لە ناوچەکانی دووزخورماتوو و حەویجە و ریاز گواستۆتەوە ، دەستی باڵاشی هەبووە لەو تەقەمەنییانەی کە بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان بەکار هاتووە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار