٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راوێژكارى سه ركردایه تى لاوانى دیموكراتىجیهانى سه ردانى ده زگاى Solar Europaدەكات

سەرچاوە: KDP.info

فەلاح حەسەن  راوێژكارى ئەنجوومه نى سەركردایەتى یەكیتى لاوانى دیموكراتى جیهانى و نوێنەرى دەرەوەى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان له سەر داوەتێكى فەرمى solar eurpa دەزگاى وزەى خۆر له  بەریتانیا پێشوازى كرا له لایەن (دەیڤید هاوكینس ) سه رۆكى دەزگاو  چەندین تەكنیكار و سەرپەرشتیارى دەزگاكه ، له چاوپێكەوتنەكەدا فەلاح حەسەن باسى له رەوشى هەرێمى كوردستان و پێشكەوتن و ئاسایشى هەرێمەكه  كرد و باسى له پێشكەوتنى بوارى

بیناسازى و بازرگانى و سەرجەم بوارەكانى وه بەرهێنان كرد له هه رێمى كوردستاندا، داواى له دەزگاى solar Europaكرد كه له كوردستان وەبەرهێنان بكەن بۆ بەدەستهێنانى وزه ى كارەبا لەرێگه ى تیشكى خۆرەوە ، لاى خۆیەوه (ده یڤد هاوكینس) سەرۆكى دەزگا خۆشحالى

خۆى بۆ سەردانەكه دەربڕى و هیواى خواست كه بتوانن لەم نزیكانه شاندێكى

خۆیان بنێرن بۆ هه رێمى كوردستان كه بتوانن له بوارى دابینكردنى كاره با لەرێگەى

تیشكى خۆرەوه سوودیان هه بێت بۆ هه رێمى كوردستان، شایەنى باسه دەزگاى

سولەر ئەورپا گەورەترین دەزگایه له سەرجەم وڵاتانى ئەورپا  بۆ وەدەستهێنانى وزه ى كارەبا له رێگه ى تیشكى خۆرەوه ، دەزگاى ناوبراو ساڵانه نزیكه ى ١٨٪ وزه ى كارەباى وڵاتى بەریتانیا دابین دەكات ئەویش له رێگه ى تیشكى خۆرەوه.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار