٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری بەرگری: ناهێڵین رێرەوی قۆناغی ئینتیقالی پەكبخرێت

سەرچاوە: KDP.info

میسر-  KDP.info/ وەزیری بەرگری میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو راگەیاندنە دەستووریەی كە سەرۆكی كاتی میسر بڵاویكردەوە قۆناغی ئینتیقالی لە رێگەوە تێپەڕ دەكرێت و هەروەها خشتەیەكی كاتیشی بۆ ئەو قۆناغە بە گوێرەی ئیرادەی گەل دانراوە. هەر لە بەیاننامەكەدا كە تەلەفزیۆنی میسری بڵاویكردەوە سەیسی گوتیشی نیشانەكانی رێگا بە جۆرێك روونن كە دڵنەوایی دەبەخشێتە هەمووان و سەیسی بە زمانێكی هۆشداریشەوە دووپاتیشی كردەوە كە لە ئێستا بەدواوە بۆ هیچ كەس نییە كە لە ئیرادەی گەلەوە دەربچێت و زیاتر گوتیشی بە هەر نرخێك بێت سوپا پارێزگاری لە ئاشتەوایی گشتی دەكات و هاوكات ئەو مانۆرانەشی بۆ پەكخستنی رێڕەوی قۆناغی ئینتیقالی رەتكردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار