٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بەندیخانەیەکی کالیفۆرنیا 30 هەزار بەندکراو لە پێناو سەرکردەکانیان مان دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا –  KDP.info / بە هەزاران لە بەندکراوانی یەکێک لە بەندیخانەکانی کالیفۆرنیا مانیان لە خواردنی نان و ئاو  گرتووە، لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی رەوشی چەند بەندکراویەک کە سەرکردە و ئەندامی گرووپی چەتەکانن، مانگرتنی ئەو بەندکراوانە کە ژەمارەیان نزیکەی 30هەزار کەس دەبێت، دوو رۆژە درێژەی هەیە، ئەو بەندکراوانە لە دانوستانەکانیادا لە گەڵ بەرپرسانی پۆلیس داوایان کردووە رەوشی سەرکردە و ئەندامانی گرووپە چەتەکانی بەندیخانەی بێلکان بای لە ولایەتی کالیفۆرنیا باشتر بکرێت ، کە لە ژووری تەنیا بەندکراون، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیەش رایگەیاند: لە کۆی 133  هەزار بەندکراو نزیکەی 30  هەزار بەندکراو ماوەی دوو رۆژە مانیان گرتووە ، داوا دەکەن سەرکردەو ئەندامانی گرووپەچەتەکان کە تاوانی گەورەی کووشتنیان ئەنجامداوە، لە بەندیخانە رەوشیان باشتر بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار