لە موسڵ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە راگیرا

ئەمەریکا – KDP.info / کارپێکردن بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە لە پارێزگای موسڵ بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان راگیرا، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا ئاشکرای کرد کە تەنسیقیان لە گەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەربازی پارێزگاکەی کردووە، لە شەوانی مانگی رەمەزاندا قەدەغەکردنی هاتوچۆ کاری پێ نەکرێت و هاووڵاتیان هەست بەدڵنیای و ئارامی بکەن، چونکە وەک پارێزگاری نەینەوای رایگەیاند، خەڵکی لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی گەرمی وەرزی هاوینەوە شەوانە پێداویستییەکانی خۆیان دابین دەکەن. پێشتر لە دەرنجامی چەند تەقینەوەیەک کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس لە پارێزگای موسڵ، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەربازی پارێزگاکە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانەی لەو شارە راگەیاند.




