موشەكێك دۆزرایەوە كە لە میسرەوە ئاراستەكراوە
ئیسرائیل- KDP.info/لە ئیسرائیل موشەكێك دۆزرایەوە كە لە میسرەوە ئاراستەی ئەو وڵاتە كراوە. لە مبارەیەوە بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاند لە ناوخاكی ئیسرائیل پاشماوەی موشەكێكیان دۆزیوەتەوە كە لە دوای لەسەركارلادانی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر لەو وڵاتەوە ئاراستەیان كراوە. هەروەها ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوەشكرد لەچەند رۆژی رابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەكیان لە شاری ئیلاتی باشوری وڵات بیستراوەو دوێنێش پاشماوەی ئەو موشەكەیان لەو ناوچەیە دۆزیوەتەوە.




