شێخ فاتح داراغایی: به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر مالیکی كۆكراوه‌ته‌وه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چرده‌كرێنه‌وه و كارده‌كرێت بۆ ده‌نگ دان له‌سه‌ر چه‌ندپرۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ.
شێخ فاتح داراغایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چڕده‌كرێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی گرنگ، له‌وانه پرۆژه بڕیاری دادگای فیدراڵی و پرۆژه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئافره‌تان و چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه. هه‌روه‌ها گوتی: " له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایانه پێشنیار و بیروبۆچوونی تازه له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو بۆیه له‌وه ده‌چێت كۆبوونه‌وه‌كان دریژه بكیشێت".
گوتیشی: " له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران هه‌رسێ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان، لیستی سه‌دریه‌كان و عێراقیه، لێژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی. له ئێستاشدا ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه، و كۆبوونه‌وه‌كانیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌وه ناچێت كاره‌كانیان بۆ هه‌فته‌ی داهاتووش ته‌واو ببێت.




