د. ڕه‌وه‌ز خۆشناو: به‌دوادا چوون بۆ شكستی باڵیۆزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند به‌شێك له باڵیۆزه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گه‌نده‌ڵیی تۆمه‌تبار کراون وهه‌ندێكیشیان له كاره‌كانیاندا شكستیان هێناوه و پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
د.ڕه‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، به سایتی kdp ڕاگه‌یاند به‌شێك له باڵیۆزه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌یانتوانیوه كاره‌كانیان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌كاره‌كانی خۆیان شكستیان هێناوه له‌كاتێكدا پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه. خۆشناو گوتی: " سبه‌ی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه كۆمه‌لیك پرس له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، یه‌كێك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی كاری باڵیۆزه‌كانه و ده‌بێت لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دواداچوونی ته‌واو بكات ".
پێشتر ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کردبۆوه که به‌شێكی زۆری باڵیۆزه‌كانی عێراق به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی تۆمه‌تباركراون و له‌و باره‌وه داواكراوه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دواداچوون بكات.




