ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12رادەگەیندرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ حاجی نازم یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoرایگەیاند: ئەگەر کارەکانیان تەواو بێت رەنگە ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12رابگەینن.
حاجی نازم گوتیشی: کۆنترۆڵی ئەزمونەکان لە کارەکانی بەردەوامە و ئێمەش نامانەوێت فشاریان لە سەر دروست بکەین بۆ ئەوەی کارەکانیان بەباشی ئەنجام بدەن.
یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: کارەکانیان بەرەو کۆتایی دەڕوات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو ئەنجامەکان رابگەینن.




