٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوری بریمۆ: دوا لە ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا دەكات دان بە مافەكانی كورد لە سوریا بنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ پاش هەڵبژاردنی ئەحمەد جەربا بە سەرۆكی نوێی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا نوری بریمۆ بەرپرسی راگەیاندن لە پارتی دیموكراتی كوردی (پارتی) لە سوریا دووپاتی كردەوە كە جەربا تێكۆشەر و  پیاوی قۆناغ و گیراوی سیاسی بووەو كەسایەتییەكی نیشتمانی تێكۆشەرەو سەر بە ئێلێكی نیشتمانپەروەرە و بە گژ رژێمدا چووەو ئەوان رێزی دەگرن و پێشوازی لە هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی دەكەن. ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان ئەوەیان لە سەرۆكی نوێی ئیئتلاف دەوێت رۆڵێكی پۆزەتیڤانە بگێڕێت و پەیامی رۆڵەكانی شارۆچكەكەی خۆی (قامشلۆ) و كوردستانی سوریا بۆ ئیئتلاف بگوێزێتەوە كە پێویستە لە گەڵ لایەنی كوردیدا رێكبكەون و هەوڵی بنیاتنانی سوریای فیدراڵی بدەن لە سایەیدا فیدراڵی بۆ كوردستانی سوریا بێتە دی و ئیئتلافی نیشتمانی دان بە پرۆژەی كوردیدا بنێت و كەش و هەواكە هێور بكاتەوەو رای خۆی بسەپێنێت بۆ ئەوەی ئیئتلاف پرۆژەیەكی سوری پەسەند بكات مافی كوردو هەموو پێكهاتەكانی سوریا لە خۆبگرێت. روونیشی كردەوە كە پێویستە جەربا ئەو رۆڵە پێی سپێرراوە بیگێڕێت و رای خۆی بە راشكاوانە بڵێت و دیالۆگێك لە نێوان ئیئتلاف و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردیدا دەست پێ بكات و لەبەر رۆشنایی ئەو پێوەندییە بەهێزەی لە نێوان خێڵی شەمەرو كورددا هەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار