لیژنەی نەزاهەی عێراق: بەمزووانە گەندەڵیی زۆر گەورە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای کرد که لیژنه‌که‌یان به‌م زووانه په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت لاده‌دات، به‌تایبه‌تییش دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با که هه‌مووان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌کات.
عوسمان جحێشی ئەندامی سەربەخۆی لیژنەی نەزاهەی عێراق دوپاتی کردەوە کەلیژنەکەیان سەرقاڵی شێوازێکی نوێیە بۆ دۆزینەوەی گەندەڵی و هۆکاری سەرەکی گەندەڵییەکانیش دەگەرێتەوە بۆ تەوافوقاتی سیاسی کەپێشتر له وه‌زاره‌ته‌کان ئەنجام دراوە.
جحێشی ئه‌مڕۆ شەممە 23/6/2012 بەئاژانسی هەواڵی (ئور)ی راگەیاندووە کەلیژنەکەیان سوورە لەسەر ئاشکرا کردنی هەموو دۆسیەکانی گەندەڵی بەتایبەتی ئەو دۆسیانەی کەپەیوەندی بەگەندەڵیەکانی وەزارەتی کارەباوە هەیە و زۆر دۆسیەی تریشمان لەبەردەستە کەپەیوەندیدارن بەگەندەڵی وەزارەتەکانی تری عێراقەوە و ئاشکراکردنی ئەو گەندەڵییانەش دەبێتە سەرسورمانێک بۆ رای گشتی.




