ھەولێر..17ھەزار کەس بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان دادەمەزرێن

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لەو ماوەی بۆ تۆماری بنکەکانی دەنگدان دیاری کرابوو کە رۆژی یەک شەمە کۆتایی پێھات، زیاتر لە208ھەزار کەس سەردانی بنکەکانیان کردبوو و35ھەزار کەسیش فۆرمیان پرکردۆتەوە.
ھندرێن مەحمەد ساڵح گوتیشی: لەو مانگەدا فۆرمەکان ئاشکرا دەکەن و ھاووڵاتیان دەتوانن تانەی لێبدەن ئەگەر ھەڵە لە ناوەکانیان ھەبوو و قەوارەکانیش لە چوار حالەت دەتوانن تانەی لێبدەن، ئەوانیش ئەگەر ناوی تێدابێت خەڵکی عێراق یاخود دانیشتوی ھەرێم نەبێت و تەمەن لە18ساڵ کەمتر بێت یاخود مردو بێت.
ساڵح رونیشیکردەوە، ھەر لەم مانگەدا نزیکە40ھەزار فۆرم دابەش دەکەن بۆ دامەزراندنی 17ھەزار کەس بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و لەبەر ھەستیاری پرۆسەکە مامۆستا و پارێزەر دادەمەزرێنن بۆ چاودێکردنی سندوقەکانی دەنگدان.
بڕیارە 21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت.




