پەرلەمانتارێک:سەردانی شاندە باڵاکان زیاتر بوار بۆ گفتوگۆ دەرەخسێنێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ لانەمحەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: سەردانی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق بەھیچ شێوەیەک باس لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.
لانە محەمەد گوتیشی: رەنگە ھەندێک کێشە ھەبێت بە رۆژێک و دوو رۆژ چارەسەرنەکرێن، بەڵام ئەنجامدانی سەردان لە سەر ئاستی باڵا بوار بۆ راگۆرینەوە و گوێگرتن و گفتوگۆ زیاتر دەرەخسێنێت، چونکە لە کەشە ئاڵۆزەکان ناتوانرێ کێشەکان چارەسەربکرێن.
محەمەد رونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان کوتلەکان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەھیچ جۆرێک باس لە پۆستی سەرۆک کۆمار نەکرا، تەنھا باس لەوەکرا کە ھەموو لایەک کار لەژێر چەتری دەستور بکەن و پابەند بن بەدەستور.
رۆژی یەکشەمە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ ھەموو لایەکان کۆبووە.




