لە رێگای نیوان کەرکوک - قەرەهەنجیر دوو برای دانیشتووی خورماتوو بەدەسترێژی گولە دەکوژرێن.
کەرکووک – تایبەت بە KDP.info/کەماڵ و کامەران، هەردوکیان بران و دانیشتووی قەزای دووز خورماتوو، لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە رێکەوتی 8/7/2013 لە کاتی بردنی "پارە"ـی نوسینگەکانی "ئاڵو گۆر کردنی پارە" بۆ شاری سلێمانی لە نزیک گوندی "چێمەن"ـی سەر بە ناحییەی قەرەهەنجیر لەسەر رێگەی نێوان "کەرکوک - قەرە هەنجیر" لەلایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە بە دەسترێژی گولە گوژراون بە مەبەستی بردنی ئەو بڕە پارەیی کە پێیان بووە کە زیاتر لە 2 ملیار دیناری عێراقی دەبوو.
بەووتەی چەند شایەد حاڵێک دۆسێکە رەوانەی پۆلیس کراوە و لەو بڕە پارەیە تەنها 100 ملیۆنی دراونەتە پۆلیسی قەرە هەنجیر.
بەم شێوەیە گۆڕی "کەماڵ و کامەران" لە لای گۆڕی برا کوژراوەکەی تریان دەنیژرێن و بەم شێوەیە دڵی هەموو کەسێکی مرۆڤدۆستانەی هەژاند.
جێی باسە، "کەماڵ و کامەران" برای شەهیدی جوانەمەرگ " عەدنان ناسیح "ـن کە لە کاتیهەڵبژاردنی پارێزگاکان بە تەقەی خۆشی لیستە کوردێکانەوە بووە بەر گولەی وێلەوە و کوژرا.




