دەزگای هەڵبژاردن ئامادەکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی کردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان خەسرەوگۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردن کۆبوونەوەکی بەرفرەوانی بەست لە گەڵ بەرپرسانی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی و مەکتەبەکانی هەڵبژاردنی لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەمە و دوای راوەستانی رێزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد کۆبوونەوەیەکە دەست بەکار بوو و دوو تەوەری سەرەکی لە خۆی گرت، یەکەمیان ئەو ئەنجامە باشە بوو کە لیستی هاوپەیمانی برایەتی و پێکەوە ژیان بەدەستی هێنا لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل و ئەمەش جێگای دەست خۆشی ئامادەبوان بوو، لەلای خۆیەوە خەسرەو گۆران ئەو ئەنجامەی بە رەنگدانەوەی راستەقینەی کۆمەڵگای موسل و رێژەی کورد لەو شارە لە قەڵەم دا.
ئەمە وتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان لەو چوار چێوەیەش بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن داوای لە ئامادەبووان کرد دەست بە رێنماییەکانی دەزگای هەڵبژاردن بگرن و سوود لە هەڵەکانی پێشتر وەربگرن بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە
لەو بارەیەوەش بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند رێنماییەکی تایبەت بە چۆنیەتی دەستبەکاربوون و دەستنیشان کردنی پاڵێوراوانی لێهاتووی چالاک پێشکەش بە ئامادە بوان کرد و جەختی لەسەر وردبینیی کرد لە دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە جەماوەری کوردستان، دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە و چەندین راوبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرانەوە
ئەمەو لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا خەسرەو گۆران ئامادەیی دەزگای هەڵبژاردنی نیشاندا بۆ دابینکردنی تێکڕای پێداویستییەکانی تایبەت بەو هەڵبژاردنە .جێی ئاماژەیە خاتوو ڤیان سەبری یاریدەدەری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن ئامادەی کۆبونەوەکە بوو

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
