٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زێباری پێشوازی لەبەرپرسی نوێی ئاژانسی یابانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی (JICA)لە هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە بەڕێز شیوهی هارا، بەرپرسی نوێی ئاژانسی یابانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی (JICA)لە هەرێم بە یاوەری بەڕێز تاكیما ساكامۆتۆ، بەرپرسی پێشوی ئاژانسی یابانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی ئاژانسی ناوبراوی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی نویێ و باس لە ڕۆلی ڕێكخراوی ناوبراوی كرد كە جێگای پەنچەیان دیارە لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و ئەو خزمەتگوزاریانە كە پێشكەش بە خەڵكی كوردستان كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگیری خوی دووپاتكردەوە بۆ ئاسانكاری و هاوكاری پێویست بۆ سەركەوتنی ئاژانسەكە.

بەڕێز شیوهی هارا بەرپرسی نوێی ئاژانسی یابانی بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە زۆر هاوكاری ئاژانسەكە بووە و هیوای خواست بە هەمان شێوە بەردەوام هاوكاریان بكرێت بۆ جێبەجێكردن و پێشخستنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان.

بەڕێز تاكیما ساكامۆتۆ، بەرپرسی پێشوی ئاژانسی ناوبراو تیشكی خستە سەر كارەكانیان كە لە هەرێمدا لەگەڵ دام و دەزگا حكومیەكان و كەرتە تایبەتیەكان كراوە و تا ئێستا زیاتر لە پێنچ سەد خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ هەرێم دابینكراوە و هەروەها ووتی كە جێگای باسە كە یەكەمین جار نووسینگەیان لە شاری هەولێر دامەزراند و سەركەوتنەشیان لە كارەكانیان بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە دەگەڕێتەوە بەروارد لەگەڵ بەشەكانی تری عیراق

 

هەواڵی پەیوەندیدار