٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای توركیا 275 بنكەی نوێ سەربازی دادەمەزرێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info- /  سوپای توركیا بریاری داوە كە هەر هەمووی بنكە سەربازییە كۆنەكانی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و بۆ دامەزراندنی 275 بنكەی نوێ سەربازیش لەگەڵ كۆمپانیای توكی توركیدا پەیمانی مۆر كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئا خەبەر توركی لە سەر زای وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز گواستییەوە كە سوپای توركیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ كومپانیای توكی توركی لە سەر تێكدانی بنكە سەربازییە كۆنەكان و سەر لە نوێیەوە دامەزراندنەوەی 275 بنكەی سەربازی پێكهاتوونە و لە ئایەندەیەكی نزیكدا كومپانیای ناوبراو دەست بە تێكدانی بنكە سەربازییە كۆنەكان و دروست كردنی بنكە نوێیەكان دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تێچووی ئەم پرۆژەیە یەك میلیار و 455 میلیون و 701 هەزار لیرەی توركییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار