پێویستە بزاڤی كوردی خۆی نوێ بكاتەوە

دیاربەكر- KDP.info ئەندام پەرلەمانی شاری دیاربەكری پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) ئاڵتان تان سەبارەت بە بارودۆخی هەنۆكەیی توركیا رایگەیاند كە توركیا لە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستە دەسەڵاتی سیاسی توركیا هیچ جۆرە پێكهاتەیەكی ئەتنیكی و ئاینی ئەو وڵاتە پەراوێز نەخات.
لەم بارەیەو ماڵپەڕی ئیلكە خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە ئاڵتان تان رایگەیاندووە كە دەسەڵاتی داهاتووی لە مسڵمانە دیموكراتەكان، لیبراڵەكان، كورد، عەلەوی و دیموكراتەكان پێك دێت و ئەو هێزەی هەوڵ بۆ پەراوێز خستنی مسڵمانە دیموكراتەكانی توركیا لە دەسەڵات بدات ئەوا تەمەنی زۆر درێژ نابێت.
ئاڵتان تان داوای لە بەدەپە، پەكەكە و كەجەدە كە سێ پێكهاتەی سەرەكی بزاڤی كوردین كردووە خۆیان بە پێ هەڵوومەرجێ نوێ توركیا فۆرمات بكەنەوە و ئاگاداری مسڵمانە دیموكراتەكانی توركیا بن و هەوڵ بۆ راكێشانیان بۆ لای حەرەكەتی كوردی بدەن چوونكە بە بێ مسڵمانە دیموكراتەكان سیاسەت كردن لە توركیا زەحمەتە.




