پاركی گەزی كرایەوە بەڵام ئەندامانی پلاتفورمی پشتگیری كردنی لە مەیدانی تەقسیم دەستگیر كران

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای یەك مانگ داخستنی پاركی گەزی بە هۆی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەكانەوە رۆژی دوو شەممە پاركی ناوبراو لە لایەن پارێزگاری ئەستەنبۆڵ حوسێن عەونییەوە ئەم پاركە دووبارە كرایەوە و تا شەوی دەرگاكانی ئەم پاركە بە رووی خەڵكدا كراوە بوون بەڵام دواتر دووبارە ئەم پاركە داخرایەوە.
رۆژنامەی رادیكاڵی توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە پاركی گەزی كرایەوە بەڵام شەوی هەمان رۆژ دووبارە داخرایەوە بەم هۆیەیشەوە دووبارە شەڕ لە نێوان خەڵك و پولیسدا روویدا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خەڵك و پۆلیسدا، چەندین كەس بریندار بوونە و 54 ئەندامی پلاتفورمی پشتگیری كردن لە پاركی گەزی و خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمیش لە لایەن پولیسەوە دەستگیر كراون.




