ئەشواق جاف: سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغداد ئەرێنییە و گەشبینی زۆر هەیە بۆ چارەسەركردنی خاڵە هەڵواسراوەكان

بەغداد – تایبەت بە KDP.info / ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف رایگەیاند: سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد سەردانێكی ئەرێنییە و گەشبینی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ بەغداد بۆ چارەسەری خاڵە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرق لەهاوپەیمانی كوردستانی بە ( KDP.info) رایگەیاند : ئێمە ناتوانین سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی بۆ بەغداد جگە لەئەرێنی وەسف بكەین ئەویش بەو هۆیەی كە چەند بابەتێكی لەخۆ گرتووە كە بڕوام وەهایە بتوانێ پەڕیەكی نوێ لەنێوان هەردوولادا هەڵبداتەوە .
ئەوەشی گوت: هەرێمی كوردستان هیچ ناكۆكییەكی نییە لەگەڵ بەغداددا مەگەر ئەو ناكۆكییە لەدەستوورەوە سەرچاوەی گرتبێ وەسەردانی بەرپرسانی هەردوولایەن بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونەكانە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە هەڵوسراوانەی نێوانیان ئەویش بەپێی دەستوور چارەسەر ببێ وە دەرچوواندنی ئەو یاسایانەشی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەڵواسراوی ماوەتەوە تابەهەموولا بتوانین خزمەتی گەلی عێراق بكەین.
رونیشیكردەوە هاوپەیمانی كوردستانی لەگەڵ بارستە پەرلەمانیەكانی دیكە كار دەكات بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە لەپەرلەمان دەربچێنێ كە خزمەتی هاوڵاتیان دەكەن بەشێوەیەكی راستەوخۆ بگات پێیان تابتوانین لەپەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر بدەین.
ئاماژەی بەوەش كرد كە عێراق یەك وڵاتە لەزاخۆوە تا بەسرە و وڵاتی هەموومانە، وەسەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بەڵگەی بەو پەیوەندییە پتەوەی نێوان هەرێم و بەغدادە لەكاری حكومڕانیدا وەپێویستییەكی نیشتیمانییە پایەندی سۆز بین لەنێو گەلی عێراقدا بەكورد و عەرەبەوە




